مانگرتن لە خواردنی کرێکاران تورکیا

دەیان کارێکاری کانەکان لە تورکیا کە مانگانە لە وەرگرتنی مووچەی یاسایی خۆیان بێبەشن، دەستیان دایه مانگرتن لە خواردن.

دەوترێت کرێکارانی کانگەی «دوروک» بەهۆی سەرنجنەدانی خاوەنکار و بێدەنگی دامەزراوە حکومییەکان، دوای ١٨٠ کیلۆمەتر ڕێپێوانی ناڕەزایەتی، لەبەردەم وەزارەتی وزەی تورکیا دانیشتوون و دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. یەکێتیی سەربەخۆی کرێکارانی تورکیا جەختی کردووە کە خاوەنکاری کۆمپانیای «دوروک» لە پێدانی حەقدەستی مانگانە بە کرێکاران خۆی دەبوێرت و حکومەتیش وەک چاودێر هیچ هەنگاوێکی بۆ ڕێگریکردن بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایە هەڵنەگرتووە. کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی ئەم ڕەوتەی هاوکاری نێوان ناوەندەکانی دەسەڵات و خاوەنکاران کۆتایی پێ نەهێنرێت و سەرجەم حەقدەستە دواخراوەکانیان پێ نەدرێت، لەسەر مانگرت له خواردنی خۆیان لە شەقامەکانی ئانکارا بەردەوام دەبن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net