13

دادگایەک لە وڵاتی سوئێد مێرمنداڵێکی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گەڵاڵەی هێرشکردنە سەر “ئاروین خوشنوود“، توێژەر و شرۆڤەکاری ئێرانیی نیشتەجێی ئەو وڵاتە، بە نزیکەی چوار ساڵ زیندانی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەدا مەحکووم کرد.
بەپێی حوکمی دادگا، ئەم مێرمنداڵە لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە لە دۆسیەیەکی پێوەندیدار بە پیلانگێڕی بۆ کوشتنی ئاروین خوشنوود بە تاوانبار ناسراون؛ دۆسیەیەک کە خۆشنوود پێی وایە کۆماری ئیسلامی لە پشتەوەیەتی.