مەرجی عەرەبستانی سعودی و قەتەر بۆ بەفەرمی ناسینی ئیسرائیل

بەپێی هەواڵەکان، عەرەبستانی سعودی و قەتەر لە وەڵامی بانگەوازی دۆنالد ترامپ بۆ بەفەرمی ناسینی ئیسرائیل، جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە سەرەتا دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین دامەزرێندرێت و لەلایەن تەڵئەبیبەوە بە فەرمی بناسرێت.

ڕاگەیەندراوە جیهانییەکان لە سەر زاری بەرپرسانی عەرەبستانی سعودی و قەتەر بڵاویانکردەوە کە هەردوو وڵاتەکە، لە دانیشتن و گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئاسایش و ئاشتیی ناوچەکە، مەرجی سەرەکییان بۆ هەر هەنگاوێک بەرەو بەفەرمی ناسینی ئیسرائیل دیاری کردووە. بەپێی ئەو هەواڵانە، ڕیاز و دووحە بە واشنگتۆنیان ڕاگەیاندووە کە بەفەرمی ناسینی ئیسرائیل تەنها لە کاتێکدایە کە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختیی ئۆرشەلیم لە ڕۆژهەڵات دامەزرێندرێت و حکومەتی ئیسرائیل مافی فەلەستینییەکان بە فەرمی بناسێتهەروەها چاوەدێران دەڵێن کە دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی غەزە و زیادبوونی فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر ئیسرائیل، بابەتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین جارێکی تر بووەتە تەوەرەی گفتوگۆ سیاسییەکانی ناوچەکە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net