پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی پووشاك له‌ به‌نگلادش

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ خاكه‌لێوه‌، ژنانی كرێكاری شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی جل و به‌رگی به‌نگلادش بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست دواخراه‌كان و په‌رداخت نه‌كردنی پاداش و جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كرێكار له‌ ژێر ئاڵای فدراسیۆنی كرێكارانی پووشاكی به‌نگلادش له‌ شاری داكا خۆپێشاندانیان كردووه‌ و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراو، هه‌روه‌ها پاداش و جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ بوون. ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی پووشاكی به‌نگلادش هۆشداری داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *