6

ڕۆژی ڕابردوو، ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە ڕایگەیاندووە کە واشنگتۆن و تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە نزیک بوونەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا گەرووی هورموز بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان دەکرێتەوە و ڕێگە بە ئێران دەدرێت نەوت بفرۆشێت. لە بەرامبەردا، دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەست پێدەکات و تاران پێبەند دەبێت بە هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی بەرز و دەستڕانەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی. شایانی باسە کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا هەندێک لە گەمارۆکان هەڵدەگرێت و هەروەها داراییە بلۆککراوەکانی ئێرانیش ئازاد دەکرێن.