پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ی ترامپ له‌ كۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە كاردانەوەی ئەمریکا به‌رانبه‌ر به ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی، بە لێبڕاوانەوە وتی: بە دڵنیاییەوە دووباره‌ هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان.

ئەم لێدوانه‌ی ترامپ دوای هێرشە ئاسمانییه‌كه‌ی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیم، لە فۆردوو، نەتەنز و ئیسفەهان هاتووه‌ته‌ ئاراوە. بە وتەی کاربەدەستانی ئەمریکا، بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیم بە هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی لاواز بووه‌. ترامپ كه پێشتر لە لوتکەی ناتۆ ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا توانای په‌ره‌پێدانی ئۆرانیۆم یان دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، ئەمجارە هۆشداریی دا کە هەر هەوڵێکی ڕژیم بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی، لەگەڵ وەڵامێکی لێبڕاوانەی سەربازیی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *