2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی و حووسییەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر خاکی عەرەبستانی سعوودیە، حکوومەتی پاکستان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردووە.
ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، ئیسلامئاباد لە بەرزترین ئاستی سیاسی و سەربازیدا پەیامێکی گرنگی گەیاندووەتە تاران کە تێیدا هاتووە: “هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەرەبستانی سعوودیە، لە ڕوانگەی پاکستانەوە وەک هێرش بۆ سەر خودی پاکستان هەژمار دەکرێت.” ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە پاراستنی ئاسایشی سعوودیە هێڵی سووری وڵاتەکەیانە.