هۆشداری لەبارەی پەرەسەندنی هێرشە بەوەکالەتەکانی پەیوەندیدار بە ئێران لە ئەوروپا

شارەزایەکی ئەمنی لە ئەوروپا هۆشداری دا لە زیادبوون و پەرەسەندنی ئەو هێرشانەی کە دەدرێنە پاڵ گروپە سەر بە کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەڕەشانە دەکرێت بۆ وڵاتانی تریش پەرە بستێنێت.

مامۆستایەکی زانستە ئەمنییەکان لەکینگز کۆلێژی لەندەن، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکانی ئووروپا ڕایگەیاند: شێوازی ئەو هێرشانەی کە دەدرێنە پاڵ گروپیحرکت اصحاب الیمین الاسلامیهلەگەڵ شێوازە ناسراوەکانی سپای پاسداران یەکدەگرێتەوە. ئەو هۆشداریی دا کە ئەگەر گوشارەکان بۆ سەر تاران زیاد بکەن، ئەگەری پەرەسەندنی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ وڵاتانی تری وەک ئەڵمانیاش هەیە. هاوکات، لێکۆڵینەوەکان لە بەریتانیا و فەرەنسا نیشانی دەدەن کە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئامانجە جوولەکەکان، ئیسرائیلییەکان، ئەمریکییەکان و هەروەها نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە چەند وڵاتێکی ئوروپایی، لە چوارچێوەی هەڕەشە پەیوەندیدارەکان بە ئێرانەوە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net