هۆشداری نوێی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئەرتەشی ئەمریکا

ڕۆژی ڕابردوو، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە بەرامبەر هەر پێشێلکردنێکی ئاگربەست لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە، مافی وڵامدانەوە بۆ خۆی بە پارێزراو و ڕەوا دەزانێت.

ئەم هۆشدارییە پاش ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو که شەوی دووشەممە ٤ی جۆزەردان، چەندین هێرشی لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆدا بۆ سەر باشووری ئێران ئەنجام داوە. هاوکات لە بەیاننامەکەی سپای پاسداران بەبێ ئاماژەدانێکی ڕاستەوخۆ بەم هێرشانە ڕاگەیندراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە درێژەی دەستێوەردانەکانیان لە ناوچەکەدا، هاتوونەتە ناو هەرێمی ئاسمانی ئێرانەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی دووشەممە، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە توندی هێرشیان کردووەتەوە سەر چەندین بەلەمی خێراڕەوی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و لانیکەم چوار ئەندامی ئەو هێزە تیرۆریستییە کوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net