پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی ئۆکراین  بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕووسیا لە سەن پیترزبۆرگ

ڕۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئۆکراین بە چەندین موشەکی مامناوەند هێرشێکی  چڕی بۆ  سەر دامەزاوە نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی ڕووسیا لە سەن پیتەرزبورگ ئەنجام دا و زیانی زۆر بەر ئەو  دامەزراوە کەوتووە. 

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەم هێرشەی  ئۆکراین لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ لە ناو بردنی ژێرخانە ئابووری و وزەییەکانی ڕووسیایە و ئەگەری هەیە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەرزتر ببێتەوە. لە هەمان کاتدا لە هێرشێکی نوێی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوێەی دۆنێتسک، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *