12

رۆژی شەممە٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئەرتەشی ئۆکراین بە چەندین درۆنی ئینتحاری چەند بنکەیەکی بازەرگانی لە مۆسکۆ و تامبۆف بە ئامانج گرت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو ئەنباری پەیوەندیدار بە کۆمپانایی “وایلدبریز” بە ئامانج گیراون و بە هۆیەوە ٨ کرێکاری ئەو بنکە گیانیانلەدەستداوە و هەروەها ئاگرێکی بەرفراوان کەوتە ناوچەکەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئۆکراین لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژێرخانە نەوتیەکانی رووسیەی بۆردمان کردووە و رووسیەی تووشی قەیرانی سووتەمەنی کردووە.