15

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، لانیکەم 21 کەس کوژران و 80 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێرشەکانی ئەرتەشی ڕووسیا پایتەخی ئۆکراینی بە ئامانج گرتووە و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و هەروەها هۆتێلێک زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە یان بە تەواوی ڕووخاون. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی زیاتر لە 74 مووشەک و 496 پەهپادی ئینتحاری ئەنجام دراوە.