12

ئەمرۆ چوارشەممە 7ی گەلاوێژ، ئەرتەشی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی لە رێگەی فرۆکەی جەنگییەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەی “حەشدی شەعبی” لە عێراق.
فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەندین کۆگای لۆجستیکی و چەکی ئەوگرووپەی لە ناوچەجیاوازەکانی رۆژهەڵاتی عێراقە کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 32 کەس بریندار و 20 کەسیش کوژراون. هەروەها سێنتکام ئاماژەی بەوە ئەوە کردووە کە لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، حەشدی شەعبی زیاتر لە 30 هێرشی لە رێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان ئەنجام داوە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نزیک بە 600 جار هەوڵی داوە کە پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.