پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پەیمانگای گۆتە لە تاران

ڕۆژی سێشەممە 30ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر پەیمانگای گۆتە لە تاران و هێشتا هۆکاری داخستنی ئەم دامەزراوە ڕۆشنبیرییە ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس لەبەردەم ئەم دامەزراوەیە وەستاون و هەندێک هێز خەریکن تابلۆی چوونە ژوورەوەی دامه‌زراوه‌كه‌ دەشكێنن. پەیمانگای گۆتە ئەرکی بڵاوکردنەوەی زمان و کولتوری ئەڵمانییە و هەندێک سه‌رچاوه‌ ئاماژە بەوە دەکەن کە داخستنی ئەو پەیمانگایە وەڵامێک بۆ داخستنی ناوەندی ئیسلامی ڕژیم لەلایەن حکومەتی ئاڵمانه‌وە لە هامبۆرگ بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *