13

لە ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنجشەممە بە هۆی هێرشی نوێی ڕووسیا بە سەدان پهپاد و مووشەکی بالستیک بۆسەر چەند شارێک لە ئۆکراین، ۱۵ کەس کوژراون.
جگە کییف پایتەختی ئەو وڵاتە، ڕووسیا هەروەها هێرشی کردووەتە سەر دوو شاری گرنگی تر بە ناوەکانی دنیپرو لە ناوەڕاستی ئۆکراین و شاری بەندەری ئۆدێسا لە کەناری دەریای ڕەش. بەپێی ڕاپۆرتی سوپای ئۆکراین، ڕووسیا لەو هێرشەدا نزیکەی ۶۵۰ پهپاد و هەروەها دەیان مووشەکی کڕووز و بالستیکی ئاراستەی ئۆکراین کردووە. دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دوو لایەنی بەرامبەر، دوای ئەو ئاگربەستە کورت ماوەیە کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بە بۆنەی جەژنی پاکی مەسیحییە ئورتۆدوکسەکان، ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.