16

یسرائیل کاتز وەزیری بەڕگری ئیسرائیل بە توندی هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ژێرخانەکانی ئێران بە ئامانج دەگرێت.
ئەو کەسە لە وڵامی دوایین هەڕەشەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئیسرایل ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی، هەموو ژێرخانەکانی وزە و تەنانەت هێزی سەربازی و خەڵکی مەدەنیش بە ئامانج دەگرن. هەروها ناوبراو گەمارۆکانی ئەمریکای بە کاردانەویەەکی باش زانیوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژیم ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵک لە دڵیاندایە.