هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دەستپێکردنی توندترین شەپۆلی گەمارۆی ئابووری دژ بە کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکی تونددا دەستپێکردنیکوشندەترین و توندترین ئۆپەراسیۆنی ئابووریلە مێژوودا دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا لە دەستپێکی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشتر دەرفەتی ڕێککەوتن بە تاران داوە، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم نەیانتوانیوە ئەو دەرفەتە بە کار بهێنن، بۆیە ئێستا ڕووبەڕووی شەڕێکی ئابووری و گۆشەگیرییەکی بێپێشینە دەبنەوە. ترامپ بە ئاماژەدان بە داڕووخانی بەهای تمەن و لاوازبوونی توانای سەربازیی ئێران، هۆشداریی توندی دایە ئەو وڵاتانەی کە هێشتا پەیوەندییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا ماوە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەر وڵاتێک لە ڕێگەی بانک، کۆمپانیا یان دەزگا حکوومییەکانیەوە هاوکاریی ئێران بکات، ڕووبەڕووی گەمارۆ ئابوورییە ترسناکەکانی ئەمریکا دەبێتەوە. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی قاچاخچێتیی نەوت، ئاڵوگۆڕی دراو و گواستنەوەی پارەی لەگەڵ ئێران کردووە. هەروەها ترامپ داوای لە سەرجەم هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد کە بۆ گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی و پەکخستنی تواناکانی بۆ بڵاوکردنەوەی تیرۆر پێکەوە کار بکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net