4

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هۆشداریی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێرانی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەی لەگەڵ ئێران دەوێت.
ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “تایم” سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی دوایین پێشنیاری ئێران بۆ ئاگربەست، وتوویەتی ئەو پێشنیارەی پێشتر ڕەت کردووەتەوە و ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵوێستی خۆیدا نییە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە پاش هەڵبژاردنی ئەمریکا، هێرش بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، دیسان دەست پێبکاتەوە.