هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کاریگەر)

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کاریگەر)

Print Friendly, PDF & Email

درێژەی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا

یەکەمهێرشی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە پێی ناوەتە چوارەمین مانگی خۆیەوەبۆردومانە جینایەتکارانەکان نەک هەر بینا چۆڵەکان، بەڵکوو نەخۆشخانە و کەمپەکانی پەنابەران و بیناکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە بەشێک لە دانیشتووانی غەززە پەنایان بردووەتە بەر ئەو شوێنانە، دەکاتە ئامانجتەنانەت کاروانی یارمەتییە مرۆییەکانیش لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل پارێزراو نینژمارەی کوژراوەکانی ئەو جینایەتە، ٢٣ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە یەک لەسەر سێیان منداڵنبڕیارنامەکانی پەیوەست بە ئاگربەست لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لە دوای یەک لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ویتۆ دەکرێننزیکەی هەموو دانیشتوانی غەززە ئاوارە بوون و تەنانەت ئەو پەنابەرانەش کە لە لێواری کەرتی غەززە و نزیک ڕێڕەوی نێوان میسر و ئیسرائیل جێگیر بوون، لە هێرش و بۆردومانەکان پارێزراو نینلە کەرتی ڕۆژئاوا تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ گەنجی ناڕازی فەلەستینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و سەدان کەسیش دەستبەسەر کراوندەوڵەتی ئیسرائیل بە ئاشکرا هەوڵی دەرکردنی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە دەداتلەم دواییانەدا وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە، لە ڕەوتی کۆچکردنی خۆبەخشانەی عەرەبەکانی غەززە بەرەو وڵاتانی جیهان پێشوازی دەکات و پێیوایە کە ئەوە چارەسەرێکی ئینسانی و دروستە بۆ دانیشتوانی غەززە و سەرجەم ناوچەکە دوای ٧٥ ساڵ پەنابەریی و هەژاریی و مەترسیباڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پێوەندییەدا دەڵێتغەززە بەر لە شەڕ  شوێنێکی باش نەبووە بۆ ژیان و لە دوای شەڕیش شوێنێکی باشتر نابێتهەربۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە فکری بژاردەگەڵێکدابێت کە بیخاتە بەردەم ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەم ناوچەیە بچنەدەرەوە و، ئێمە وتوومانە کە باشتر وایە ژمارەیەکی ڕەمزی دیاری بکرێت کە هەر وڵاتێک پابەند بێت بە یارمەتیدانی فەلەستینییەکان بۆ ئەوەی لەوێ لە ژیانێکی باشتر بەهرەمەند بنبۆچی ئەم بژاردەیە بۆ خەڵکی غەززە کە دەیانەوێت بڕۆنە دەرەوە، فەراهەم نەکەین؟ بژاردەیەکی لەو چەشنە، بە کردەوە هیچ واتایەکی نییە جگە لە ئاوارەکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن دانیشتووی غەززە لە بیابانەکانی سینادالەوڕووەوە کەچارەنووسێکی لەوشێوەیە، ویستی خەڵکی غەززە نییە، ئەوا دەبێت بەجینۆساید ناچاربکرێن بۆ ئەوەیکە جگەلەوە، هیچ ڕێگەیەکیتر لەبەردەم خۆیاندا نەبینن و لە ڕاستیدا ئەمە ستراتیژی ڕاستەقینەی دەوڵەتی نئوفاشیستی ئیسرائیلە لە غەززەپێویستە خەڵکی ئازادیخوازی جیهان بە هەموو هێزەوە بەرەوڕووی ئەم ستراتێژە ڕەگەزپەرستانەیە ببنەوەئەمە پاکتاوێکی نەتەوەیی بە مانا و بێ شەرمانەیە.

دووەمهێشتا سێ هەفتە بەسەر ئاشکرابوونی گەندەڵی سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری شیرکەتی چای دێبش دا تێنەپەڕیبوو کە پەروەندەیەکی دیکەی ساختەکاری و گەندەڵی لە ئاستە باڵاکانی ڕێژیمدا ئاشکرا بووڕەمەزان ئەمینی ڕاوێژکاری سەرۆکی شارەوانی شیراز، بە هاوکاری بنەماڵەکەی، شیرکەتێکی مەجازییان بە ناوی “بە ئایین مێهر پارس” دامەزراندووە و لەو ڕێگایەوە بە بیانووی هەناردەکردنی میوەی وشک بۆ عومان و قەتەر و ئەوروپا، داوایان لە خەڵک کردووە لەو شیرکەتەدا سەرمایەگوزاری بکەنناوبراو و ئەندامانی بنەماڵەکەی، بە بڕی١٥٠ ملیارد تمەن فێڵیان لە خەڵکی شیراز و دەوروبەر کردووە.

واقیعییەت ئەوەیە کە پێکهاتەی حکوومەتی ئیسلامی بە بوونی ئیمپراتۆریەتێکی ئابووریی زەبەلاحی ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران، کە نزیکەی، ٧٠٪ی تەواوی ئابووری ئێرانی لە دەستدایە، سەرچاوەی سەرەکی گەندەڵییەبەڵام پرسی گەندەڵی لەم حکوومەتە شپرزەیەدا، هاوکات ئامرازێکی سیاسیشەلە ڕاستیدا لە کۆماری ئیسلامیدا، گەندەڵی، جۆرێکە لە “گەندەڵی ستراتێژی” کە لوتکەی دەسەڵات بە ئانقەست وەک ئامرازێک بۆ درێژەدان بە مانەوەی خۆی بەکاری دەهێنێتکەمبوونەوەی بەرچاوی ڕۆحی ئاڕمانگەرایی و مەسەلەی بیروباوەڕی ئایینی لە نەوەی نوێی ناو هێزەکانی ڕژیمدا و لاوازبوونی پێگە کۆمەڵایەتییەکەی، هیچ ڕێگایەکی بۆ گەیشتن بە لوتکەی دەسەڵات لەناو هێزەکانیدا نەهێشتۆتەوە جگە لەوەی کە زەمینەی گەندەڵی دارایی و دەوڵەمەندکردن لەنێواندا و بە تایبەت لەناو کەسانی سەرەوەی دەسەڵات، لە ئاستێکی بەربڵاودا، فەراهەم بکاتخاوەنکارەکانیش بەتایبەت دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ عێراق و سەرۆککۆماریی ڕەفسەنجانی، باسیان لەوە دەکرد کە گەندەڵی شتێکی خراپ نییە و ڕەوڕەوەی گەشەپێدان خێراتر دەکاتئەوان بەم ئارگیومێنتە، کە بۆ کابینەکەی ڕەفسەنجانی جێگەی پەسەند بوو، هەموو ئامرازێکیان بەکارهێنا بەمەبەستی دەرکردنی کرێکارانی ناڕازی و هەرزانکردنی هێزی کار..  یەکێکی تر لە ڕیشەکانی گەندەڵی پێکهاتەیی لە حکوومەتی ئیسلامیدا، بریتییە لە سروشتی ئیدئۆلۆژیکی دەوڵەت، کە بەپێی ڕادەی نزیکیی و گوێڕایەڵی بۆ پێکهاتەی دەسەڵات و لوتکەی هەرەمەکەی، هێزەکان هەڵدەسەنگێنێت و چاوپۆشی دەکات لە دەور و نەخشی ئەوان لە تاڵانچێتییەکی ڕێکخراوداشەڕی ئێستای باڵی بەهێزی ئابووریی نزیک لە بەیت و بەرەی پایەداریی لەگەڵ نیۆلیبرالیزمی لیبراڵ و میانڕەوەکان و بنەماڵەی ڕەفسەنجانیش، هەمان لۆژیک پەیڕەو دەکات.

سێهەمماشێنی کوشتاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خێراتر بووەلە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جینایەتکارانی ڕژیم بە شێوەیەکی بێباکانە و بەبێ گرنگیدان بە کاردانەوەی بیروڕای گشتی، تۆمەتباران لە زیندانەکاندا لەسێدارە دەدەن و هاوکات زەخت و گوشارەکانیان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە ناو زیندانەکاندا پەرەپێداوەبەڵام  ڕوون و ئاشکرایە کە پەرەسەندنی گوشارەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەرکوتگەرانە، نەک لە هێز و دەسەڵاتی ڕژیم، بەڵکوو لە ڕووی داماویی و ترس لە گەشەکردن و پەرەسەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە سەرچاوە دەگرێتبێگومان هەوڵەکانی ڕژیم لەم بابەتەوە سەرکەوتوو نابێت و کرێکارانی ناڕازی و کۆمەڵانی خەڵکی مافخواز و چەوساوە و ستەمدیتوو، بەم هەوڵانە چاوترسێن نابنپەرەسەندنی خەبات و خۆڕاگری ژنانی ئازادیخواز لە دژی حیجابی ئیجباری و خەباتی کرێکاران و خانەنشینان لە چەند مانگی ڕابردوودا، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیەئەگەریش سەرکوت لە قۆناغێکدا بتوانێت هەنگاوێک پاشەکشە بە خەڵک بکات، بەڵام زەمینە بابەتییەکانی هەڵچوونی ڕق و توڕەیی جەماوەر پەرەپێدەدات و سەرەنجام ئاگری خەبات و ناڕەزایەتییە جەماوەریی و مافخوازانەکان بڵێسە دەستێنێ و بە تێکڕوخاندی بینای کۆشکی ستەم و زۆرداری کۆماری ئیسلامی، زەمینە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد، دێموکراتیک و یەکسانی پشتبەستوو بە هێزی ڕێکخراو و یەکگرتووی جەماوەری کرێکاریی و زەحمەتکێش و چەوساوە، خۆش دەکاتلەم پێوەندییەدا ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کاریگەر ) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە دەرکردنی ڕاگەیاندن پشتیوانی خۆیان لە کەمپەینێکی کە لەلایەن دامەزراوە مەدەنییەکانەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە واتە لە ١٣ تا ٢٠ی ژانویە ڕاگەیەندرابوو، دەربڕیوە.

چوارەم – خەباتی کرێکاران بەتایبەتی لە ناوەندە پیشەسازییەکانی نەوت و فولاد هەروا بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاریی بەڕێوەچووەلەم پێوەندییەدا شاری شوش ناوەندی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کرێکارانی مافخواز بووکرێکاران بەرامبەر بە گرانی و لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکان، ناڕازینڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار، کرێکارانی شیرکەتی پایانە و مەخزەنەکانی پێترۆشیمی بەندەری ماهشەهر بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکان و داواکارییەکانی دیکەیان، لە بەردەم بینای ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیلەهەمان ڕۆژدا، ژمارەیەک لە کرێکارانی فەرمی وەزارەتی نەوت کە لە شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری کاردەکەن، خوازیاری لابردنی تەواوەتی سەقفی مووچە، لابردنی سنووردارکردنی ساڵانی خانەنشینی، گەڕانەوەی لێبڕینی باجی زیادە، جێبەجێکردنی تەواوی مادەی ١٠ و دەستدرێژی نەکردنەسەر سندوقی خانەنشینی کرێکارانی نەوت بوونخۆپیشاندەران لەم کۆبوونەوەیەدا لە دژی لەخوارەوەبوونی حەقدەستی خانەنشینان و گرانی و هەڵاوسان دروشمیان وتەوەڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، کرێکارانی فەرمی نەوت لە شیرکەتی فەلاتی قاڕەی بێهرەگان، بۆ چەندەمین جاری لەسەریەک بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوەئەو کرێکارانە لە کۆبوونەوەکانیاندا خوازیاری لابردنی کەسانی نفوزی و بەڕێوەبەرانی ناکارامە، لابردنی سەقفی مووچە، زیادکردنی لانیکەمی مووچە، لابردنی سنووردارکردنی ساڵانی خانەنشینی، جێبەجێکردنی تەواوەتی مادەی ١٠، پێدانی مووچە وەدواکەوتووەکان، لێک جیانەکردنەوەی پیشە لە ناوچە عەمەلیاتییەکان و دەستدرێژی نەکردنەسەر سندوقی خانەنشینی نەوت بوونڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، کرێکارانی فەرمی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، لە درێژەی خەبات و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان و هاوکارەکانیاندا، سەرلەنوێ کۆبوونەوە و لەسەر ویست و داواکارییەکانیان پێداگرییان کردمانگرتنی کرێکارانی فولاد بەشێوەیەکی شکۆدار لە ڕۆژەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم دا بەشێوەیەکی شێلگیرانە و لە ئاستێکی بەربڵاودا بەردەوام بووئەوە لە حاڵێکدایە کە خۆپیشاندانی هەفتانەی خانەنشینانیش هەروا بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی مایەپووچبوونی سندوقەکانی خانەنشینی، لە وڵامدانەوە و ویست و داواکارییەکانی خانەنشینان خۆدەبوێرێتڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی خانەنشینانیش ڕایانگەیاندووە کە تا گەیشتن بە ویست و داواکارییەکانیان، لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام بەردەوام دەبنهاوکات لەگەڵ خەبات و ناڕەزایەتی کرێکاران و خانەنشینان، خەبات لەپێناو هەوای پاک و پاراستنی ژینگەش، بووەتە مێحوەری خەباتی جەماوەرییخەباتی خەڵکی ئەردەکانی یەزد و خەڵکی ئەراک لە ناڕەزایەتی بە پیسبوونی هەوا و بەکارهێنانی مازووت لەلایەن ڕژیمەوە، دەستپێکی قۆناغێکی خەبات لەپێناو ژینگەدا نیشان دەداتئاشکرایە کە تێکدانی ژینگە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییە کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەرینی خەڵک لە سەرانسەری وڵاتئەم فرەچەشنییەی بوارەکانی خەبات، نیشانەی قووڵبوونەوە و پەرەسەندنی بزووتنەوەی  ژن، ژیان، ئازادییەبابەتێکی کە حکوومەتی ئیسلامی نیگەران کردووە.

پێنجەم– بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، بە خەبات و خۆڕاگریی قارەمانانەی ژنان لە دژی حیجابی ئیجباریی، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوەئەم خەبات و ناڕەزایەتیانە لەناو کۆمەڵگا و لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە گڕوتینەوە بەردەوامنبڵاوبوونەوەی ڕەنجنامەی ڕوئیا حیشمەتی، یەکێک لە ژنانی خەباتکار کە بەهۆی بەسەردانەدانی حیجاب، سزای شەلاق لێدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوە و ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵای هەبووکۆماری ئیسلامی کە تەحەمولی خۆڕاگرییەکی لەم چەشنەی نەبوو، پەنای بردووەتە بەر تۆمەت هەڵبەستن و پەروەندەسازی لەدژی ناوبراولە درێژەی هەرئەم ورە بەرزی و خەباتکارانەی ژنانی ئێراندایە کە خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسیش لە ناو زیندانەکاندا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و گەشەی سەندووەخۆڕاگریی قارەمانانە بەرامبەر بە ویستی جەلادەکان بۆ ناچارکردنیان بە تۆبەکردن و دەربڕینی پەشیمانی لەبەردەم کامێراکانی تەلەویزیۆن، لەبەرنەکردنی جلوبەرگی زیندان لەکاتی ناردنیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان، بەکارنەهێنانی حیجابی ئیسلامی لە کاتی چوونە بەردەم دادگا، نووسین و بڵاوکردنەوەی نامەی ناڕەزایەتی لە دژی سیستەمی گەندەڵی دادوەریی و ئیدارەی زیندانەکان، دەربڕینی شادی و خۆشی لەناو زیندان لە کاتی بەخشینی خەڵاتی نێودەوڵەتی بە خەباتکاران و بنەماڵەکانیان، کۆبوونەوە و هەروەها مانگرتن و شێوازەکانی دیکەی چەشنە، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن.

شەشەم – تەقینەوەی دوو بۆمب لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قاسم سلێمانی لە گۆڕستانی کرمان، نزیکەی سەد کوژراو و زیاتر لە ١٥٠ برینداری لێکەوتەوەژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و بریندارەکان منداڵان و تازەلاوان بوون و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ڕژیم بۆ قەرەباڵغ کردنی ئەو ڕێوڕەسمە، منداڵانی خوێندکاری قوتابخانەکانی لەو شوێنە کۆکردبووەوەدوای دوو ڕۆژ لە تێپەڕبوونی ڕووداوەکە و دەستاودەستکردنی کۆماری ئیسلامی، دواجار داعش بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ گرتهەرچۆنێک بێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە، کاری چ هێزێک بووە و بە چ مەبەستێک ئەنجام دراوە، خەڵکی بێ دیفاع قوربانیی ئەو کارەساتەندوکەڵی ئەمجۆرە کردەوە تیرۆریستیانە دەچێتە چاوی خەڵکی ئێران و ئەو خەڵکە بێتاوانانەی کە یان دەبنە قوربانی ئەم تیرۆرە یان بەهۆی تیرۆریزە کردنی کەشوهەوای کۆمەڵگا و پەرەپێدانی سەرکوت و خەفەقانی هەرچی زیاتر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، باجی لێکەوتەکانی دەدەنبەڵام لە ڕوانگەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێرانەوە، ئەم کارەساتە نیشانەی ئاشکرای ناکارامەیی ڕژیمە، بەجۆرێک کە تەنانەت توانایی دابینکردنی ئەمنییەتی ڕێوڕەسمە فەرمییەکانی خۆیشی نییەهەروەها پێویستە ئەو خاڵەش لەبەرچاو بگیرێت کە بە وتەی فەرمانداری کرمان، گوایە لە چەند ڕۆژی پێش ڕێوڕەسمەکەدا لە کرمان و بەلوچستان شانزە بۆمب دۆزراوەتەوە و پووچەڵکراونەتەوە، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەو مەراسیمە هەڵنەوەشێنرایەوە و تەنیا ڕێگری لە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی و بنەماڵەی قاسم سولەیمانی کرادوا بەدوای تەقینەوەکەش دامودەزگا ئەمنییەکان و دوو هەزار هێزی گوردانی سایبێری ڕژیم، هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی بەکارهێنەرانی دژبەری ڕژیم بە بیانووی بێ ڕێزیکردن بە قاسم سولەیمانی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەو کردەوە تیرۆریستیە، دژ بە ئامانجەکانی ڕژیمبەرپرسی هێزی قەزایی ڕژیمیش داوای لە دادستانەکان کردووە کە کاردانەوەی جددی بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکانی هێزە سایبێرییەکان لەخۆیان نیشان بدەنئەم بابەتە لە لایەکەوە ئەوپەڕی شپرزەیی ئۆرگانە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دەردەخات کە لە ئاست پێشگیری لەو جۆرە کردەوە تیرۆریستییانەدا بێتوانان و لە لایەکی دیکەشەوە بەیانگەری ئەو ڕاستییەیە کە ژیان و ئاسوودەیی و ڕای خەڵکی ئێران بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، هیچ بایەخێکى نییە.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کاریگەر)

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢ / ١٠ی ژانوییەی ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net