3

رۆژی ڕابردوو، وڵاتانی تۆرکیە، عەرەبستان و پاکستان لە شاری مەککە رێککەوتنێکی هاوبەشی بەڕگریان واژو کرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەد بن سەلمان، شەهباز شەریف و رەجەب تەیێب ئەردۆغان” لە شاری مەککەی عەرەبستان، رێککەوتننامەی هاوبەشیان واژوکردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو رێککەوتنە بە مەبەستی هاوکاری بەرگری، پشتیوانی لە یەکتر و دابین کردنی ئەمنییەتی ناوچەکە واژۆکراوه. جێگای ئاماژەیە کە لەو رێککەوتننامەیەدا هاتووە کە هێرشی سەربازی بۆسەر هەرکام لەو سێ وڵاتە، بە واتەی هێرش بۆسەر خاکی هەر سێ وڵاتەکەیە و هەریەک لەو وڵاتانە پشتیوانی یەکتر لە بواری بەڕگریوە دەکەن.