پشتگیری یەکێتی کرێکاری ئیتالیا لە کرێکارانی ئێران

یەکێتی کرێکاری ئیتالیا لە پەیامێکدا پشتگیری خۆی بۆ کرێکارانی ئێران دەربڕی و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ پاراستنی مافەکانیان.

یەکێتی بنەڕەتی کرێکاری ئیتالیا (یو ئێس بی) لە پەیامێکدا، پشتگیری خۆی بۆ خەڵک و کرێکارانی ئێران دەربڕی و داوای دەستتێوەردانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان. ئەم یەکێتییە لەو پەیامەدا داوای لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ئای ئێڵ ئۆ) کردووە کە هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی ئاسایشی کرێکاران. هەروەها، ڕەخنەی لە کردارە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گرتووە و پێی وایە ئەم کردارانە هۆکاری زیادبوونی ئاڵۆزی و زیانگەیاندن بە بنەما مەدەنییەکانن. لە کۆتاییدا یەکێتی کرێکاری ئیتالیا جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان، وەستاندنی توندوتیژی و دابینکردنی ئاسایشی خەڵک و کرێکاران، هەروەها پشتگیری لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net