11

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای دیدار لەگەڵ هاوتا چینییەکەی ڕایگەیاند کە “شی جین پینگ” پێشنیاری کردووە یارمەتیدەر بێت لە نێوەندگیری بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، هەروەها بەڵێنی داوە کە کەرەستەی سەربازی بۆ ئێران نەنێرێت.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “شان هانیتی” وتی: “سەرۆک شی دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکرێت و پێی وتم ئەگەر ڕێککەوتنەکە بە هەر شێوەیەک بێت خۆشحاڵ دەبێت و یارمەتیدەر بێت.”