پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەرتەشی ئیسرائیل لە لوبنان

ڕۆژی ڕابردوو، گەڵاڵەی پەرەپێدانی و بەرفراوان کردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، “بنیامین نتانیاهو” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە و هەروەها لە ناو بردنی حیزبوڵڵا، ئۆپەراسیۆنەکانی لە نێو خاکی لوبنان نەک تەنیا پەرپێ دەدەن ، بەڵکوو درێژە بە هێرشەکانیان بۆ ناوەندی ئەو وڵاتە دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ ئاگربەستی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، پابەند بوو بە یپێکهێنانی ئاگربەستێک لەگەڵ حیزبوڵڵا، بەڵام بە پچەوانەی ئاگربەستەکە، لە هەردوو لایەنەوە ئاگربەستەکە پێشێل و هێرشەکان دەستی پێ کردووەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *