پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و لە ئۆپەراسیۆنەکاندا پێشڕەوییەکی زۆریان لە خاکی لوبناندا کردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوچەی بەشارە لە ناوەندی لوبنان، لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە چڕی هێرش کراوەتە سەری، کە ئەمەش ئاماژە بە بەرفراوان بوونی هێرشەکان بۆ ناوەندی لوبنان دەکات. لە هەمان کاتدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە ئاگربەستەکەیان لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان بە هۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە و هەموو هێزیان بۆ لە ناو بردنی حیزبووڵا بەکار بهێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *