5

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەرتەشی ئیسرایل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی “شەقیف و وادی سلوقی” لە باشووری لوبنان، پەرە پێ دەدات.
ڕۆژی یەکشەممە 10ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “ئەفیخای ئەدرەعی” وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فەرماندەیی باکووری ئەرتەشی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکانی باشووری لوبنان بە شێویەکی بەرچاو پەرەپێدەدات و هەوڵ ئەدەن زۆربەی پێگەکانی حیزبوڵڵا لە ناو ببەن. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانیان بە تەواوی لە ڕووباری لیتانی پەڕیونەتەوە و هێرشەکانیان بۆ باکووری ئەو ڕووبارە فراوانتر بوونەتەوە.