12

رۆژی ڕابردوو، دادگای باڵای شام، بەشار ئەسەد و دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەمالەکەی بە ئیعدام مەحکووم کردووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو پاش رووخانی حکوومەتەکەی لە وڵاتەکەی بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتبوو و کۆبوونەوی دادگاییەکەی بە بێ ئامادەبوونی ئەو کەسە بەرێوەچووە. لەو کۆبوونەوەدا ناوبراو لەگەڵ “ماهر ئەسەد و عاتف نەجیب” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست، ئەشکەنجە، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دەستبەسەرکرانی نایاسایی خەڵک” بە ئیعدام مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، دادگای دەمشق بڕیاری بەدواچوونەوەی جێهانی ئەو کەسانەی داوە.