14

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆنگرەی ئەمریکا شەپۆلێکی نوێ گەمارۆکان دژی رووسیایان پەسەند کردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکە واژوو دەکات تا وەکوو یاسا بچێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە. ئەو گەمارۆوانە کەرتی وزە و بەرگریی ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج. ھەروەھا سزاکان ئەو کۆمپانیا بیانییانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی ئەرتەشی ڕووسیا دەکەن، هاوکات سزاکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی فراوانتر دەکات.