
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئاڵمان، خوازیاری هەڵوێستی دەوڵەتی ئاڵمان سەبارەت بە ئێعدامەکان و پشتگیری لە زیندانیانی سیاسیی بوون.
ئەو دیدارە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦ لەگەڵ “لارس کاستڵوچی” نوێنەری مافی مرۆڤی حکومەتی فیدراڵی ئاڵمان و هەندێک بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بەڕێوەچووە. بەپێی دوایین هەواەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە دۆخی “نەسرین ستوودە“، “ڕەزا خەندان” و هەروەها بارودۆخی زیندانیانی سیاسی، ئێعدامەکان، سنووردارکردنی ئینتەرنێت و گوشار لەسەر کەمینە ئاینییەکان کراوە. شایانی باسە کە چالاکان داوایان لە حکومەتی ئاڵمان کردووە بابەتی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دەرەوەی مامەڵە دیپلۆماسییەکان بە شێوەیەکی جددی و کرداری پەیڕەو بکرێت.