13

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی، دوو وڵاتی تۆرکەمەنستان و قەزاقستان هەناردەکانی چین و رووسیە بۆ کۆماری ئیسلامییان ڕاگرتووە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی هەوڵی دابوو کە زۆربەی هاوردەکانی خۆی لە رێگەی زەوینیەوە ئەنجام بدات و بەشێکی زۆری هەناردەکانی چین و رووسیە بۆ کۆماری ئیسلامی لە خاکی تۆرکەمەنستان و قەزاقستان تێپەڕ دەبوون، بەڵام بە هۆی گۆشاری ئەمریکا بۆسەر ئەو وڵاتانە، ئەو پرۆسەیە ڕاگیراوە. شایانی باسە کە بەرپرسانی ئەمریکا، لەم ماوەدا چەندین جار داوایان لە وڵاتانی ناوچەکە کردبوو کە هاوکارییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ بهێنن و هۆشداریان دابوو کە هەر وڵاتێک هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکات بە توندی سزا دەدرێت.