10

ڕۆژی ڕابردوو، “محەممەد عەبدولخالق ئەلفەرا” بەڕێوەبەری کومیتەی بارودۆخی نائاسایی دەوڵەتی غەزە، بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکی فەرمی، لە کار کێشایەوە.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کومیتەی بارودۆخی نائاسایی دەوڵەتی غەزە بە بەرپرسیارییەتێکی تەواو، ئامادەی ڕادەست کردنی حکومەت بە کومیتەی نیشتمانی بەڕێوەبردنی غەزەیە. بە وتەی کارناسان، دەست لە کار کێشانەوەی ناوبراو و هەروەها دەربڕینی ئامادەیی بۆ ڕادەست کردنی حکومەت لە لایەن ناوبراوەوە، نیشانەیەکی ڕوون بۆ کۆتایی هاتنی حکومەتی دوو دەیەی حەماس لە سەر کەرتی غەزەیە و ئەم ڕووداوە دەتوانێت ببێتە هۆکاری دەستپێکردنی داهاتوویەکی نوێ لە غەزەدا.