ڕوودانی تەقەی مەرگبار لە کی‌یف

دوابەدوای ڕوودانی تەقە لە پایتەختی ئۆکراین، لانیکەم ٦ کەس کوژران و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسەی تەقەی کردووە هاوکات کۆمەڵێک کەسی بە بارمتە گرتووە. شارەوانی کی‌یف ڕایگەیاند کە هێزەکانی فریاکەوتن منداڵێکی برینداریان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە و هەروەها جەختی کردەوە کە ژنێکی گەنج، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. گوتراوە کە یەکە تایبەتەکانی پۆلیس دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاوانبارەکە سەرکەوتوو نەبووە، تەقەیان لە تاوانبارەکە کردووە و لە ئاکامدا کوژراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net