پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێزگرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە ئەفغانستان

ڕێزگرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە ئەفغانستان

 

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ئەفغانستانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مارس کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی پەنابەری چەپ و ئازادیخواز لە یەکێک لە شارەکانی ئەفغانستان، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ئەو هەواڵە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی پەنابەری چەپ و ئازادیخواز لە ئەفغانستان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە بردووه‌. ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە خوێندەوەی سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکردووه‌ و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری ڕاگەیاندراوه‌. دواتر لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە قسە و باسێک سەبارەت بە مێژووی ٨ی مارس و بارودۆخی ژنان لە ئاستی جیهان و بە تایبەت لە ئێران و ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی کۆنەپەرست و جینایەتکاری تاڵیبان و کۆماری ئیسلامی پێشکەش کراوه‌ و ڕێز لە خەبات و فیداکاری ژنانی بوێری ئەفغانستان و پێشەنگانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە ئێران گیراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێوڕەسمەکە بە بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی و وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە کۆتایی پێهاتووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *