پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر نەخشەڕێگایەکی ٦٠ ڕۆژە

قەتەر و پاکستان ڕایانگەیاندووە کە ئێران و ئەمریکا لەسەر نەخشەڕێگایەکی ٦٠ ڕۆژە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵای چاودێری ڕێککەوتوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لێژنەیەکی باڵا چاودێریی سیاسیی پرۆسەی دانوستانەکان دەکات و گرووپە کارییەکانیش سەرنج دەخەنە سەر بابەتە ئەتۆمییەکان، گەمارۆکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. هەروەها هێڵێکی پەیوەندی لە نێوان لایەنەکاندا دروست کراوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوە نەخوازراوەکان و دڵنیابوون لە ئارامیی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *