پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان لوبنان و ئیسرائیل و خۆپیشاندانی لایەندەرانی حیزبوڵڵا

ڕۆژی ڕابردوو، بنیامین نەتایناهو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی واشنگتۆن لەنێوان نوێنەرانی ئیسرائیل، لوبنان و ئەمریکا بە ئاکام گەیشتووە و ئەو ڕێککەوتنەی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل ناوبرد.

بەپێی وتەکانی نەتەنیاھو، گرنگترین بەشی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کە ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمنی باشووری لوبنان دەمێنێتەوە، و ئەم دۆخەش تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە حیزبوڵڵا چەکەکانی دانەنێت و هەڕەشەیەک بۆ ئیسرائیل نەبێت. پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە، لایەنگەرانی حیزبوڵڵا هاتنە سەر شەقامەکانی بەیرووت و ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەنێوان سوپای لوبنان و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران تێکهەڵچوون ڕویداوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *