ڕەتکردنەوەی ئیدعای سپای پاسداران سەبارەت بە بە ئامانج گرتنی بنکەی سەربازی تەنەفی سووریا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی بە توندی ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سەربازیی «تەنەف» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتییئێکسجەختی کردەوە کە ئەو بانگەشانەی باس لە کوژران یان ڕفاندنی سەربازانی ئەمریکی دەکەن لەو ناوچەیە، بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە تۆمار نەکراوە. ئەم ڕەتکردنەوەیەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت کە هێزی قودسی سپای تیرۆریستی پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکای لە تەنەفی کردووەتە ئامانج و گوایە سیستەمێکی ڕادار و چەندین کۆپتەریان تێکشکاندووە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیشیان کوشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net