
ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵان، دەبیر ئەوەڵی حیزبوڵڵا بە بڵاوکردنەوەی ڕایگەیندراوێک، بە تەواوی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتکردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “نەعیم قاسم” دەبیر ئەوەڵی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە مقاومت دژ بە هێرشەکانی ڕژیمی ئیسرائیل و هیچکات کۆتایی بە چالاکییەکانیان ناهێنن. لە هەمان کاتدا ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی لوبنان بە ڕادەست کردنی ماف و خاکی لوبنان بە ئیسرائیل توانای بەردەوامی بەڕێوەبردنی وڵاتی نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ چەندین ساڵە ڕژیمی ئیسرائیل بە بیانووی بوونی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنان، بە هەزاران هێرشی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان ئەنجام داوە و هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان بە هۆی پشتیوانییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، هەموو کات توانیویەتی خۆی زیندوو بکاتەوە و حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە بە دیل بگرێت.