بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کاردانەوەی کۆماری ئازەربایجان بەرامبەر بە هێرشی درۆنیی ئێران

کاردانەوەی کۆماری ئازەربایجان بەرامبەر بە هێرشی درۆنیی ئێران

وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچەی نەخجەوان، بێ وەڵام نامێنێتەوە و هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە خەریکی ئامادەکردنی وەڵامێکی گونجاون.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاندبوو کە درۆنێک خۆی کێشاوە بە باڵەخانەی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی نەخجەوان و درۆنێکی تریش لە نزیک باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە گوندی شەکرئاوا کەوتووەتە خوارەوە. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجاندا جەخت کراوەتەوە: ” کە ئەم هێرشانە کە لە خاکی ئێرانەوە ئەنجام دراون و بە توندی ئیدانەی دەکەین.” ئەم بەیاننامەیە هەروەها ئەم کارەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هۆکاری زیادبوونی گرژییە ناوچەییەکان ناو برد. بەرپرسانی ئازەربایجان ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان مافی خۆیەتی هەنگاوی بەرامبەری گونجاو بگرێتە بەر.

لێدوانێک بەجێ بهێلە