کوژرانی پێنج سەربازی ئیسرائیلی لە ئەنجامی هێرشەکانی حیزبوڵڵادا

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی دوو ڕووداوی جیاواز لە باشووری لوبنان، پێنج سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ١٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕووداوی یەکەمدا، چوار سەربازی ئیسرائیلی لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکێک گیانیان لەدەستداوە و  لە ڕووداوێکی جیاوازدا، حیزبوڵڵا بە راکێت و درۆن هێرشی کردووەتە سەر هێزە کۆماندۆییەکانی ئیسرائیل لە نزیکی نەباتیە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، یەکێک لە ئەندامانی یەکەی موگلان، کوژرا و ١٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی تەندروستی دوو کەس لە بریندارەکان مەترسیدار ڕاگەیەندراوە و ئەرتەشی ئیسرائیل پاش ئەو هێرشە، شوێن و بنکەکانی حیزبوڵڵای لە ناوچەی نەباتیەی کردووەتە ئامانج.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net