کوژران و بێسەروشوێن بوونی دەیان کەس بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە ئیسپانیا

بەرپرسانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە باشووری ئەو وڵاتە، ژمارەی قوربانییان بەرز بووەتەوە و دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە یان بێسەروشوێن بوون.

ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕ، بەرپرسانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی “ئەلمێریا” لە باشووری ئەو وڵاتە، تا ئێستا تەرمی ١١ کەس دۆزراوەتەوە و ١٩ کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن. حکوومەتی ناوچەی ئەندەلوس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە تەرمی بەشێک لە قوربانییان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دۆزراونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن. جێگای ئاماژەیە کە ئیسپانیا لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمای بەردەوام و سەرووی ٤٠ پلە بووەتەوە، کە بووەتە هۆکاری سەرەکیی ئەم ئاگرکەوتنەوە گەورانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net