بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە فرانکفۆرت

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە فرانکفۆرت

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆمەڵێک لە ئێرانیانی ئازادیخواز و پشتیوانانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شارى فرانکفۆرتی ئاڵمان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست. 

بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیەدا، ڕەخنەیان لە زیندان و سەرکوتکردن گرت و داوای ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانیان کرد. هەروەها، بەشداربووان پشتگیرییان لە شۆڕشی خەڵکی ئێران کرد و له سێدارەدانی بەربڵاو و بڕینی ئینتەرنێت و زیادکردنی فشاری سەر خەڵیان لەلایەن کۆماری کۆماری ئیسلامییەوە بە توندی مەحکوم کرد. شایانی باسه بەشداربوانی ئەم ئاکسیۆنه جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ خەباتی خەڵکی ئێران کردەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە