6

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی ڕابردوو “دۆناڵد ترامپ” بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان دژ بە ئێران، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران پێشتر بە ڕادەستکردنی ئۆرانیۆم ڕازی بووە، بەڵام لە وڵامی فەرمیی دواییدا پاشەکشەی کردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو کۆبوونەوەیەدا سێ بژاردەی سەرەکی تاوتوێ کراونەتەوە، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی “ئازادی” بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، بۆردومانکردنی ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی ئۆرانیۆم.