8

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان و هەڵسووڕاوانی ئەنجومەنی ژن ژیان ئازادی لە وڵاتی ئاڵمان، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی شەممەدا، دژ بە سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆتری گەیشتوو، بەشداربووان لەم گردبوونەوەیەدا بە سەرنجدان لە سەر دۆخی ئێستای کوردستان، بە توندی سەرکوت، دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ، کوشتنی هاووڵاتییان و گوشارە ئەمنییەکانی ڕژیمیان بۆ سەر خەڵکی کوردستان ئیدانە کرد. ناڕازییان بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی پۆستەر، جارێکی دیکە جەختیان لەسەر هاوپێوەندیی سەرانسەریی خەڵکی ئێران لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کردەوە.