18

دەیان هەزار کەس لە کرێکاران و خانەنشینانی کرێکاری لە لیسبۆن، پایتەختی پورتەغال، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە دژی چاکسازیه یاساییەکانی کار لەم وڵاتەدا کۆبوونەوە.
حکومەتی ڕاستڕەوی دەسەڵاتدار، ئەم پاییزە پڕۆژەیەکی بۆ گۆڕانکاری یاسای کار و بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی بەرەهەمهێنانی کەم پەسەند کردووە. ئەم چاکسازییانە، بە وتەی یەکێتییەکان، ئەو پڕۆژە یاسایە مافەکانی کرێکاران لاواز دەکات و ئەمنییەتی کار دەخاتە مەترسییەوە. یەکێتییەکان هەروەها حکومەت تاوانبار دەکەن بە لایەنگری لە خاوەنکاران بۆ زەوتکردنی مافی کرێکارانی کەم داهات. پورتەغال لە زومرەی هەژارترین وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوایە و ئامارە فەرمییەکان نیشان دەدات کە زیاتر لە نیوەی کرێکاران لەو وڵاتە مانگانە کەمتر لە ١٠٠٠ یۆرۆ (١١٨٠ دۆلار) وەردەگرن