بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی قورسی كرده‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، ٨ سه‌ربازی ئیسڕائیل له‌ هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس دا كوژراون و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ وڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌رتی غه‌زه‌ی به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا ٢٢ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە