بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوچه‌ی شوجاعیه‌ی له‌ كه‌رتی غزه‌ بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، پێش هێرش خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان ئاگادار كردووه‌ و مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنی فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس بووه‌. له‌ به‌رانبه‌ر دا ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ربییه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ٣٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شوجاعییه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە