پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ ڕووسیه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئانتۆنۆف له‌ ئوستانی ئامۆی ڕووسیه‌، ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری تاسی ڕووسیه‌‌، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری ئه‌و وڵاته له‌ جۆری ئانتۆنۆف به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا له‌ ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه‌ڵی له‌ ئوستانی ئامۆ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، هه‌ر ٥٠ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌شێك له‌ قوربانیان ژنان و  منداڵان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *