گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٣٢ کەس لە بوومەلەرزەی ڤێنێزۆئێلا

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ڤێنێزۆئێلا، تا ئێستا زیاتر لە ٣٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، یەکەم بوومەلەرزە بە پلەی ٧.٢ و دووەمیش بە پلەی ٧.٥ تۆمار کراوە و زیانێکی زۆری مادی و مرۆیی لێکەوتووەتەوە. وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوەکان نیشانی دەدەن کە ژمارەیەکی زۆر لە بیناکان ڕووخاون و چەندین ناوچە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش بوون. شایانی باسە، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەمریکای لاتین ئامادەییان بۆ ناردنی یارمەتیی مرۆیی و تیمەکانی ڕزگارکردن ڕاگەیاندووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net