3

رۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر شاری کیێڤ لە ئۆکراین 3 کەس گیانیان لەدەستداوە.
“تیمور توکانچوڤ” بەرپرسی بەرێوەبردنی ناوچەیی کیێڤ ڕایگەیاندووە، رووسیا سێ هێرشی جیاوازی لە ناوچەی “بوریسپیل” ئەنجام داوە کە لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها “ویتالی کولیچکو” شارەداری کیێڤ، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە هۆی هێرشە رووسیاوە ئاگرکەتووەتە دوو ناوچەی جیاواز و هاووڵاتیانی مەدەنی ناچار بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان بوون. شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندووە، کە ئەو وڵاتە تووشی قەیرانی سیستەمی بەڕگری ئاسمانی بۆ رێگری کردن لە مووشەکانی رووسیا بوە.