7

رۆژی ڕابردوو 42 پسپۆڕ و کارمەندی شیرکەتی ئەتۆم ڕوس، بە مەبەستی درێژەدان بە ئەرکەکانیان، گەرانەوە بۆ ویستگەی ئەتۆمی بوشێهر.
بەرپرسی گشتی ئەو شیرکەتە ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری ئارام بوونی ناوچەکە رووسیا دەیەوێت ژمارەی پسپۆڕەکان لە ئێران بگێنێت بە 100 کەس. جێگای ئاماژەیە کە کاتی دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرایل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، نزیک بە 600 پسپۆڕی رووسیا گەرانەوە بۆ وڵاتەکەیان و ئەم بابەتە نیشان دەدات کە مەترسی بۆسەر ژێرخانە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی کەمبووەتەوە و هاوکارییە ئەتۆمییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و رووسیا دیسان دەستپێدەکاتەوە.