
ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە چەندین کەسایەتی و شیرکەتی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو کەسایەتی و شیرکەتانەی کە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە، لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی و هرەوەها کڕینی پارچە پیشەسازییەکان، هەوڵداوە کاریگەرییەکانی گەمارۆکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەم بکاتەوە و هەروەها دارایی گروپە تیرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دابین بکات. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆرتر لە کەسایەتی و شیرکەتەکانی پەیوەندیدار بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی گەمارۆ دەدرێن تاکوو ڕێگری لە دابین کردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیم بکەن.